تاقیکردنەوە گشتیەکانی خولی یەکەمی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانی ده‌ستیپێكرد

رۆژی یەكشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٦/١ کاتژمێر ٤:٣٠ خولەکی بەیانی مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەئامادەبوونی لیژنەی تاقیکردنەوەکانی پارێزگای سلێمانی دەستکرا بە دابەشکردنی پرسیارەکانی یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوە گشتیەکانی خولی یەکەمی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانی.
لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان لە تاقیکردنەوە گشتیەکانی خولی یەکەمی قۆناغی ١٢ ئامادەیی بەشی زانستی (١٩٧٧٩) قوتابی و خوێندکار کە بەسەر (٢٧٧) هۆڵی تاقیکردنەوە دابەش کراون و بەشی وێژەیی (٥٣٣٧) قوتابی و خوێندکار کە بەسەر (٨١) هۆڵی تاقیکردنەوە دابەش کراون و بەشی پیشەیی (١٠٩٩) قوتابی و خوێندکار کە بەسەر (٢٧) هۆڵی تاقیکردنەوە دابەش کراون كە كۆی گشتی دەكاتە (٢٦٢١٥) قوتابی و خوێندکار کە بەسەر (٣٨٥) هۆڵی تاقیکردنەوە دابەش کراون لە زۆربەی ناوچەکانی سنووری پارێزگاکەمان بەشداری دەکات كە بە سەرپەرشتی (٣٠٨١) سەرپەرشتیار و بەرێوەبەر و یاریدەدەر و چاودێر و كارگوزار هەروەها پێداوستییەکان بۆ تاقیکردنەوەکان دابین کراوە.
بەڕێوەبەری گشتی ئاماژەی بەوەدا بە هاوكاری هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان پرۆسەکە بەباشی بەڕێوەدەچێت و هیوای سەرکەوتنی بۆ خوێندکاران خواست.