بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی پەیوەندییە گشتییەكان و هەماهەنگی فەرماندەیی هێزەكانی 70 كۆبۆوە

رۆژی دووشەممە ٢ی ٦ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ بەرێز موزەفەر سعید بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی پەیوەندییە گشتییەكان و هەماهەنگی فەرماندەیی هێزەكانی 70 كۆبۆوە.
وێڕای پیرۆزبایی کردن لە مامۆستا نەژاد عبداللە بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، باس لە هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرا بۆ زیاتر خزمەتکردن بە پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن.