رۆژی سێ شەممە ٣ ی٦ ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە بەڕێزان سیروان سەرحەد قائیمقامی قەزای دوکان و شاندی یاوەری لە یەکەی کارگێڕی قەزای دوکان کرد.
لە سەردانەکەیاندا وێڕای پیرۆزبای گەرم لە بەڕێوەبەری گشتی بەبۆنەی دەست بەکاربوونی باس لە ڕەوشی پەروەردە و فیرکردن کرا لە ناوچەکەدا.
بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاسی کردن بە سەردانەکەیان و ئەرک و ڕۆڵی بەڕێزیانی بەرزنرخاند لە پەروەردەی قەزای دوکان هاوکارو پشتیوانمان بوون و خزمەتێکی بەرچاویان کردووە بۆ بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.



