رۆژی سێ شەممە ٣ ی٦ ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە بەڕێز مامۆستا ئاوات ابوبکر سەرپەرشتیار لە پەروەردەی ڕۆژهەڵات کرد
وێڕای پیرۆزبای گەرم لە بەرێوبەری گشتی بەبۆنەی دەست بەکاربوونی لەلایەن مامۆستا ئاوات دوو کتێبی پێشکەش بە بەرێوەبەری گشتی و پەروەردەی قەزاکان کرد.
ئەم دوو کتێبە باس لە مێژووی دوو قوتابخانەی دەکات بە ناوەکانی (قوتابخانەی چوارتا و قوتابخانەی شێخ محمود)هەروەها باس لە ڕۆڵ و ماندوبوونی بەڕێوەبەر و مامۆستایان و ستافی کارگیڕیەکان دەکات کەلەرابردوودا خزمەتیان کردووە بە نەوەکانی ئەم وڵاتە لە پێگەیاندنیان لە پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن.
بەڕێوەبەری گشتی سوپاس و دەستخۆشی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.


