پیرۆزباییەکانی چین وتوێژەکان ودڵسۆزانی پەروەردە بۆبەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەردەوامە

رۆژی سێشەممە ٣ی ٦ی ٢٠٢٥ بەڕێزان مامۆستا هاوژین حسن محمد امین بەڕێوەبەری کۆمپانیای مایا و مامۆستا سۆزان ابوبکر سەرپەرشتیاری کۆمەڵگە پەروەردەییەکانی کوردجینیەس و سمارت وە ستافی کارگێڕی سەرجەم ناوەندە پەروەردەییەکانی مایا( کۆمەڵگە پەروەردەییەکانی کوردجینیەسی ١ و٢ و ٣ هەروەها قوتابخانەی سمارت) سەردانی مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیان کرد بە مەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوون و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست ڕۆڵی بەڕێوەبەری گشتیان بەرزنرخاند لەوماوە کورتەی دەستبەکاربوونیدا لەپێناو پێشخستن وسەرکەوتنی پرۆسەی پەروەردە وفێرکردن لەناوچەکە.
لای خۆیەوە مامۆستا نەژاد سەردانەکەی بەرزنرخاند وڕایگەیاند پێویستە هەموومان هاوکاربین وەک یەک تیم بۆئەوەی بتوانین پەرە بە کەرتی پەروەردەوفێرکردن بدەین لەپێناو بنیادنانی نەوەیەکی پێشەنگ وبەتوانا بۆداهاتووی کوردستان وڕاشیگەیاند هەمیشە پاڵپشتی ئێوەو هەموو دڵسۆزان وخەمخۆرانی پەروەردە دەبین .