بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی له‌ سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و وه‌فدی یاوه‌ری كرد

رۆژی چوارشەممە ٤ی ٦ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی له‌ مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و وه‌فدی یاوه‌ری كرد، كه‌ بە بۆنەی دەستبەكاربونی به‌رێزیان وەک بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانیان کردبوو.
لای خۆیەوە مامۆستا نەژاد سەردانەکەی بەرزنرخاند و ڕێزو سوپاسی خۆی ئاڕاستەی سەرجەمیان كرد و پیرۆزباییەكانیان وەك هاندەرو پشتیوانی سەیركرد و ڕاشیگەیاند هەمیشە پاڵپشتی هەموو مامۆستایان و دڵسۆزان و خەمخۆرانی پەروەردە دەبین .