بەڕێوەبەری گشتی سەردانی هەردوو خوێندکار محمد ئاسۆ و یاران فەرمانی کرد لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە

شه‌وی چوارشەممە ٤ی ٦ی ٢٠٢٥ کاتژمێر ٩ ی شەو مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە نوێنەرایەتی بەڕێز وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی هەردوو خوێندکار محمد ئاسۆ و یاران فەرمان ی کرد لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە، هیوای سەلامەتی و تەندروستییەکی باشی بۆ خواستن و پەیامی بەڕێز وەزیری پەروەردەی پێ ڕاگەیاندن و ئامادەیی هەموو هاوکارییەکیان نیشاندا چ لە ناوەوەی شار یان دەرەوەی شار لە پێناو گەڕاندنەوەی تەندروستییەکی باش بۆیان.