بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و تالێنت هەب کۆبونەوە

رۆژی پێنج شەممە ٥ی ٦ ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە و نوێنەرانی ناوەندی تالێنت هەب کۆبونەوە و تێیدا تیشک خرایەسەر ڕۆڵی پەروەردە لە پەرەپێدان و بەرەوپێشبردنی بیری داهێنەرانە و پاڵپشتی کردنی داهێنەران، هاوکات بایەخی هەنگاونان بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ بیری داهێنەرانە گفتوگۆی لە بارەوە کرا،
لای خۆیەوە بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی جەختی لە سەر گرنگی هاوکاری لەگەڵ رێکخراوە مەدەنییەکان کردەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان و پاڵپشتی خۆشی بۆ پرۆژە و چالاکییەکانی ناوەندی تالێنت هەب دەربڕی لە داهاتوودا.