پەیامی پیرۆزبایی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە

بەڕێزان بەڕێوەبەری پەروەردەکان، سەرپەرشتیارانی یەکەم،مامۆستایان، سەرپەرشتیاران، بەڕێوەبەران و یاریدەدەران لە ناوەندەکانی خوێندن و فەرمانبەران و ڕاهێنەران و توێژەرانی کۆمەڵایەتی لێپرسراوانی هۆبەو بەڕێوەبەرانی بەشەکانی ناو دیوان و دەرەوەی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان و پەروەردەی قەزاکان و کارگوزارو پاسەوان و باخەوان وخوێندکاران و قوتابیان و دایبابان وخەمخۆران ودڵسۆزانی بواری پەروەردەوفێرکردن بەناوی خۆم وبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی گەرمترین وجوانترین چەپکە گوڵی پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە وهیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایە شادی وخۆشی بۆگشت لایەک سوپاستان دەکەم کە سەرەڕای بوونی قەیران ودواکەوتنی مووچە بەهەوڵ وهیمەتی دڵسۆزانی پەروەردەو ومامۆستایانی بەڕێز توانیمان ئەم ساڵی خوێندن بەسەرکەوتوویی تەواوبکەین و وبەڵێن بێت هەمیشە پاڵپشت وپشتیوانتان بین.
هیوای سەرکەوتنیش بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی دەخوازین کە ئێستا لە تاقیکردنەوەکاندان.
دووبارە پیرۆزەوهەمیشە شادبژین…

نەژاد عبداللە محمد
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی
٥ی٦ی ٢٠٢٥