کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی بنیاد دەنرێت

ڕۆژی سێشەممە ١٧ ی ٦ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی شیلان غفور بەڕێوەبەری بەشی بیناسازی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان پێشوازی لە نوێنەرانی ڕێکخراوی کۆڵەک بۆ هاوکاری مرۆیی کرد.
لە سەردانەکەیاندا نوێنەری ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند کە کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی مۆدێرن بنیاد دەنێن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان لە پارێزگای سلێمانی وەک کارێکی خێرخوازی لەلایەن ڕێکخراوەکەوە.
لەبەرامبەردا بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاسی ڕێکخراوی ناوبراوی کرد کە بۆ ناوەندەکانی خوێندن هاوکارو پشتیوان بوون و دەست خۆشی لێکردن بەم کارە پیرۆزەیان ،بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی بۆ خزمەتکردنی نەوەکانی وڵاتەکەمان و پێشخستنی پرۆسەی پەروەردەو هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن و نموونەیان زیاتر بێت.