ڕۆژی سێشەممە ١٧ ی ٦ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە گەڵ بەرێوەبەران و لێپرسراوان و ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی بەشی كارگێری و خۆیەتی و بەشی یاسا كۆبۆوە.
لە كۆبوونەوەكەدا جەختكرایەوە لەسەر رێكخستنەوەی كاروبارە كارگێرییەكان و یاساییەكان بۆ باشتر بەڕێوەچوون و ڕاپەراندنی مامەڵەی مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیان.
بەڕێوەبەری گشتی ئەرك و ماندوبوونی ئەوانی بەرز نرخاند و سوپاس و دەستخۆشی لێكردن و هیوای سەركەووتنی بۆ خواستن.





