ئەمڕۆ یه‌ك شەممە ٢٢ ی٦ ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی ڕاز عبدالكریم بەڕێوەبەری بەشی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان پێشوازی لە بەڕێزان لیوا ركن به‌ختیار محمد صدیق ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و شاندی یاوەری كرد
لە سەردانەکەیاندا وێڕای پیرۆزبای گەرم لە بەڕێوەبەری گشتی بەبۆنەی دەست بەکاربوونی باس لە هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرا بۆ زیاتر خزمەتکردن بە پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن.





