ئەمڕۆ یه‌ك شەممە ٢٢ ی٦ ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی ڕاز عبدالكریم بەڕێوەبەری بەشی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان پێشوازی لە بەڕێزان دكتۆره هه‌ناو حسن پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی سلێمانی و شاندی یاوه‌ری كرد.
لە سەردانەکەیاندا وێڕای پیرۆزبای گەرم لە بەڕێوەبەری گشتی بەبۆنەی دەست بەکاربوونی باس له كاری هاوبه‌ش كرا پێكه‌وه ئه‌نجام بدرێت تا له داهاتوودا بتوانرێ كادری به توانا پێبگه‌يه‌نرێ بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن.







