بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە بەرپرسی لقی سلێمانی سكرتاریەتی یەكێتی ژنان كرد

رۆژی دوو شەممە ٢٣ ی٦ ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە بەڕێزان نیاز محمد بەرپرسی لقی سلێمانی سكرتاریەتی یەكێتی ژنان و سازیان شەهید تالب بەرپرسی ڕاگەیاندن لە سکرتاریەتی یەکێتی ژنان و مهاباد عزیز عبداللە سەرپەرشتیاری لقەکانی یەکێتی ژنان كرد.
لە سەردانەکەیاندا باس له‌ كاری هاوبه‌ش كرا وەك كردنەوەی خول و سیمینار سەبارەت بە هۆشیاركردنەوەی خوێندكاران و کاری پێكه‌وەیی ئه‌نجام بدرێت له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن.