رۆژی دوو شەممە ٢٣ ی ٦ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ بەرێزان دانا فەتاح بەرێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری ناو دیوان و ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی كۆبۆوە.
لە كۆبوونەوەكەدا باس لە رێكخستنەوەی كاروبارە خزمەتگوزاریەكانی ناو دیوان كرا بۆ باشتر بەڕێوەچوونی كارەكانی فەرمانبەرانی بەشەكانی ناو دیوان و چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان.
بەڕێوەبەری گشتی ئەرك و ماندوبوونی ئەوانی بەرز نرخاند و سوپاس و دەستخۆشی لێكردن و هیوای سەركەووتنی بۆ خواستن.




