رۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ ی ٦ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی به نوێنه‌رایه‌تی به‌رێزان نوسینگەی قوباد تاڵه‌بانی و د.ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی به‌ڕێزان ئه‌نوه‌ر كه‌ریم بەڕێوەبەری بەشی فێركردنی نائاسایی و ڕاز عبدالكریم بەڕێوەبەری بەشی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان سه‌ردانی خانه‌واده‌ی (ئه‌له‌ند حه‌مید)یان كرد.
مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ گه‌یاندنی په‌یام و هاوكاریه‌كانی به‌رێزان نوسینگەی قوباد تاڵه‌بانی و د.ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو به خانه‌واده‌ی (ئه‌له‌ند حه‌مید) كه له به دواداچونێكی راپۆرتێكی ته‌له‌فزیۆنی (BMC)دا ناوبراو له‌به‌ر خراپی باری ئابوری ژیانیان له شاری سلێمانی وازی له خوێندن هێناوه و كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بژێوی ژیانیان دابین بكات و خوشكه‌كه‌شی كه له پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌ییه له خوێندن به‌رده‌وام بێت و ئه‌ویش دانه‌برێت له خوێندن.
مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی له نزیكه‌وه گوێبیستی كێشه و گرفته‌كانی خانەواده‌كه بوو، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا به هاوكاریكردن و خه‌رجی زانكۆ بۆ (خوشكی ئه‌له‌ند) له دوای ده‌رچونی له پۆلی دوانزه، كه له لایه‌ن به‌رێز نوسینگەی قوباد تاڵه‌بانی، بۆیان دابین ده‌كات و كرێی یه‌ك ساڵی خانوه‌كه‌شیان له لایه‌ن به‌رێز د.ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه هاوكاری ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاماژه‌یدا به هۆكاری ئه‌وه‌ی خوێندكار (ئه‌له‌ند حه‌مید) به‌هۆی تێپه‌ربوونی ته‌مه‌نی ئاساییه‌وه له ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌خرێته به‌ر خوێندنی خێرا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خوێندن ته‌واو بكات و له‌ژێر چاودێری به‌رێزیاندا بێت بۆ هه‌ر هاوكارییه‌كی ماددی و مه‌عنه‌وی ( ئه‌له‌ند و خوشك و برا بچوكه‌كه)ی به‌ڵێنی پێدان تا خوێندن ته‌واو ده‌كه‌ن هاوكار و پشتیوانیان بێت.


