ئەم خوێندکارەی ئەمڕۆ بەچەپکێک گوڵ پیرۆزبایی لەبەڕێوەبەری گشتی کرد کێیە؟

(سارین سەرکەوت محەمەد)خوێندکاری پەروەردەی تایبەتەو لە قۆناغی حەوتەمی بنەڕەتییە، ناوبراولەپۆلی یەکەمی بنەڕەتی بوو کاتێک مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕیاردەدات لەنزیکەوە چاودێری بکات لەقۆناغەکانی خوێندنی تا باشترین پاشەڕۆژی دەبێت، رۆژی دووشەممە‌٣٠ ی ٦ی ٢٠٢٥ سارین بەمەبەستی پیرۆزبایی بە چەپکە گوڵێکەوە وەک وەفایەک بۆدڵسۆزی وخەمخۆریان بۆخوێندکاران بەگشتی وخوێندکارانی پەروەردەی تایبەت بەتایبەتی سەردانی بەڕێوەبەری گشتی کردو چەپکە گوڵی سوپاسی ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتی کرد.لای خۆشیەوە بەڕێوەبەری گشتی ڕایگەیاند هەمیشەپشتیوانی ئێوەوتەواوی خوێندنکارانمان دەبین لەپێناوپێگەیاندنی باشترین نەوە بۆدواڕۆژی ئەم ووڵاتە.