فەرماندەی دەستەی سەرپەرشتیاری لیوای ۳و۷ی تایبەت بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەسەرکردەوە

رۆژی دووشەممە بەرواری ۳۰ی٦ی ۲۰۲٥ بەڕێز لیوا ئەیوب یوسف سعید فەرماندەی دەستەی سەرپەرشتیاری لیوای ۳و۷ی تایبەت، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی کردولەلایەن مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەگەرمی پێشوازیلێکرا،دواتر لەدیدارێکی دۆستانەدا بەڕێز لیوا ئەیوب ڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەرزنرخاند لەهەوڵ وماندووبونیان بۆ پێشخستنی کەرتی پەروەردەوفێرکردن لای خۆشیەوە مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی سەردان ودیدارەکەی بەرزنرخاندوڕایگەیاند بەپاڵپشتی ئێوەوخەمخۆرانی پەروەردە بەردەوام دەبین لەپێناوخزمەتکردن وپێشخستنی پەروەردە بەئامانجی پێگەیاندنی باشترین نەوەی داهاتوو.