بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سه‌ردانی ماڵی مامۆستا شۆخان حمە کریم حسین كرد

ئێوارەی رۆژی دووشەممە ٣٠ ی ٦ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە نوێنەرایەتی نوسینگەی بەڕێز کاک قوباد تاڵەبانی و بەڕێز وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە یاوەری بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور مامۆستا نبیل سەردانی مامۆستا شۆخان حمە کریم حسین ی کرد لە قەزای شارەزوور بەڕێزیان مامۆستان لە قوتابخانەی شارەزوور، کە بەهۆی تەقینی غازەوە ماڵەکەیان سووتا بوو، خۆشبەختانە هیچ زەرەرێکی گیانی نەبوو، ئەوەی شایانی باسەو جێی دەستخۆشییە بەڕێز کاک قوباد تاڵەبانی ئەرکی نۆژەنکردنەوەی خانووەکەی گرتە ئەستۆو نوسینگەی بەڕێزیانی ڕاسپارد بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم کارەکان، وە بەڕێز دکتۆر ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئامادەیی و هاوکارییەکی دەربڕی بۆ مامۆستای بەڕێز، هەروەها مامۆستا نەژاد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە خەمخۆری و دڵسۆزی هەمیشەیی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی ئامادەیی هەموو هاوکارییەکی بۆ ئەو بنەماڵە بەڕێزە دەربڕی.