رۆژی سێشەممە ١ی٧ی٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە بەڕێز کاک ئازاد محمد أمین هەمەوەندی ئەندامی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا باس لە ڕۆڵ و گرنگی پەروەردە و فێرکردن کرا، لای خۆیەوە مامۆستا نەژاد چەند داواکارییەکی خستەڕوو لەوانە ئەو پرۆژانەی کە تاوەکو ئێستا تەواونەکراون لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان کە ١٨ قوتابخانەیە، بەڕێزیان بتوانن کاری لەسەربکەن و هاوکار بن.
بەڕێز کاک ئازاد محمد امین بەڵێنی پێدان لەلای خۆیەوە هەوڵ دەدات داواکارییەکان بگەیەنێتە لایەنە پەیوەندیدارەکان، لەگەڵ کارابوونی پەرلەمانی کوردستان کار لەسەر داواکارییەکان دەکەن، چونکە هەموو تاکێکێک پێویستی بە پەروەردە دەبێت.
مامۆستا نەژاد عبداللە زۆر سوپاس و دەستخۆشی لێکرد کە بەڕێزیان پێشتر سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بووە هەمیشە هاوکارو پشتیوان بووە بۆ پێشخستنی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.