رۆژی پێنج شەممە بەرواری ٣ی٧ی ٢٠٢٥ شاندێکی ڕێکخراوی N2N ی ئەمریکی نێودەوڵەتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیان کرد کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان Jeff phillips دامەزرێنەروبەرپرسی کارەکانی ڕێکخراو بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وJulius kogge بەڕێوەبەری هەرێمی ڕێکخراو لەعێراق و کامەران حمید کارگێڕی ڕێکخراو سەرۆکی هەرێمی یاریدەدەر لەلایەن مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەگەرمی پێشوازیان لێکرا ،دواتر لەکۆبوونەوەیەکدا ڕەوشی پەروەردە وفێرکردن لەسنوورەکە تاوتوێکراو شاندی ڕێکخراو پشتگیری وهاوکاری خۆیان بۆ پەروەردەی گشتی سلێمانی وپێشخستنی پرۆسەی پەروەردە دەربڕی لای خۆشیەوە بەڕێوەبەری گشتی ڕۆڵی ڕێکخراوی N2Nو ڕێکخراوەکانی بەگشتی بەرزنرخاند کە ڕۆڵی گرنگیان بینیوە لە پرۆسەی پەروەردەوفێرکردندا وڕایگەیاند پێشخستنی کەرتی پەروەردە لەناوچەکە پێویستی بە پشتیوانی هەموولایەک هەیە لەپێناوپێگەیاندنی نەوەیەکی بەهێزوپڕزانست بۆدواڕۆژی نیشتیمان وخاکی پیرۆزی کوردستان.

