پەیامی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەبۆنەی كۆتایی هاتنی تاقیكردنەوە گشتییەکانی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی

پیرۆزبایی لە سەرجەم خوێندكارانی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی بە گشت بەشەکانییەوە دەكەین بەبۆنەی كۆتایی هاتنی تاقیکردنەوە گشتییەکان (خولی یەکەم) بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٤ – ٢٠٢٥ ) ، هیوای سەركەوتن و بەدەستهێنانی نمرەی بەرز دەخوازین بۆ نەوەكانی داهاتوومان، زۆر سوپاسی لیژنەی تاقیکردنەوەکان و سەرپەرشتیاران و بەرێوەبەر و مامۆستایان و فەرمانبەران و دەستەی كارگێری قوتابخانە و خوێندنگەكان و دایبابی خوێندكاران دەكەین كە سەرەڕای قەیرانەكان توانیان ئەمساڵی خوێندنیش بەسەركەوتوویی پرۆسەكە تێپەرێنن، بەهیوای ساڵی داهاتوو پڕبێت لە ساڵێكی خوێندنی سەرکەوتن و گرنگیدانی زیاتر بە پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن.
زۆر سوپاسی بەڕێوەبەرێتی پۆلیسی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی دەکەین کە ڕۆڵی گرنگیان هەبوو لە سەرکەوتنی پرۆسەکە.
دوبارە هیوای سەرکەوتن بۆ خوێندکاران دەخوازین بەو هیوایەی گشت خوێندکاران نمرەی دڵخوازی خۆیان بەدەست بهێنن و لە داهاتوودا خزمەت بە گەل و نیشتمان بکەن.
نەژاد عبداللە محمد
بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی
٦ی٧ی٢٠٢٥