ڕۆژی دووشەمە ٧-٧-٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی ئاری ئەنوەر بەڕێوەبەری پلاندانانی پەروەردەیی پێشوازی کرد لە ڕێکخراوی (IVY)ی ژاپۆنی (تاکاشی سایتۆ) سەرۆکی ڕێکخراوو بەرپرسی پڕۆژەکانی عێراق و سوریا، مەبەستی سەردانەکەیان پێشكەشکردنی چەند پرۆژەیەک بوو بۆ شاری سلێمانی، لەمیانەی دیدارەکەدا بەڕێوەبەری گشتی سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی وهاوکاریەکانی بەرز نرخاند.
