بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی و پیشەیی برایت و شاندی یاوەری کرد

ڕۆژی دووشەممە (٧-٧-٢٠٢٥) مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە بەرێزان دکتۆر جەوهەر جەلال ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی و پیشەیی برایت و شاندی یاوەری كرد، بەمەبەستی پشتیوانی و پتەوکردنی پردی پەیوەندی  نێوان هەردوولا.
مامۆستا نەژاد عبداللە سوپاس و دەستخۆشی لێكردن بۆ پشتیوانی و خزمەتكردنی پرۆسەی پەروەردە و پێشخستنی لە ناوەندەكانی خوێندندا.