ڕۆژی دووشەممە (٧-٧-٢٠٢٥) مامۆستا نەژاد عبداللە بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا ڕێبوار سەرپەرشتیاری یەکەم لە پەروەردەی ڕۆژئاوا لەگەڵ بەرێوەبەرەكانی كۆمەڵگەی پەروەردەیی كوردستان و كۆمەڵگەی پەروەردەیی سامی حسێن نازم و قوتابخانەی ڕۆزی بنەڕەتی و قوتابخانەی باڵامبۆی بنەڕەتی كۆبۆوە.
لەكۆبونەوەكەدا بەڕێوەبەری گشتی باسی لە ڕێنمایی و ڕێکارەکانی وەزارەتی پەروەردە و ئاستی خوێندنی ناو ناوەندەكانی كرد، دواتر لەلایەن ئامادەبوانەوە گفتووگۆ كرا سەبارەت بە دانانی ڕێکاری تایبەت بە وەرگرتنی خوێندكاران و جێبەجێكردنی ڕێنماییەکان.


