دوای ئەوەی ڕۆژی ٣٠ی ٦ی ٢٠٢٥ ماڵی مامۆستا شۆخان مامۆستا لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور سوتا بەهۆی تەقینی بوتڵی غازەوە، هەر هەمان ڕۆژ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە نوێنەرایەتی نوسینگەی بەڕێز کاک قوباد تاڵەبانی و دکتۆر ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە ماڵی مامۆستا شۆخان و بەڵێنی گشت هاوکارییەکی پێدان، هەر لە نۆژەنکردنەوەی خانووەکەیان و دابینکردنی کەلوپەلی ناوماڵ بۆیان.
ڕۆژی دووشەممە ٧ی٧ی ٢٠٢٥ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری مامۆستا نبیل بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور سەردانی خانەوادەی مامۆستا شۆخانی کردو هاوکاری بەڕێز کاک قوباد تاڵەبانی گەیاندە دەستیان و بەڵێنی هەموو هاوکارییەکی پێدان.

