لە هەوڵەكانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ كاكە ئهلهند حهمید رەشید بەمەبەستی گەڕانەوەی بۆ خوێندن.
ڕۆژی سێ شەممە ٨ ی ٧ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی بەشی فێركردنی نائاسایی كرد و لەلایەن بهڕێز ئهنوهر كهریم بەڕێوەبەر و ستافی بەشی فێركردنی نائاساییەوە پێشوازی لێكرا.
ئامانجی سەردانەكەی بەڕێوەبەری گشتی گەرانەوەی كاكە ئەلەندە بۆ خوێندن كە لە بەشی فێركردنی نائاسایی مامۆستا و شوێنی بۆ دابینكراوە و راهێنان و ئامادەدەكرێت بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ لە خوێندنی خێرا وە هەموو هاوكارییەكانی خوێندنی كاكە ئەلەند لەلایەن بەڕێوەبەری گشتییەوە چاودێری و سەرپەرشتی دەكرێت.
مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا كە ئەركی سەرشانی خۆیەتی كە هاوكار و پشتیوانی هەموو خوێندكارێك بێت بۆ گەڕانەوەی بۆ خوێندن و بە تایبەت كاكە ئەلەند، سوپاس و دەست خۆشی لە هەر سێ مامۆستای بابەتەكان دەكات كە خۆبەخشانە لەم بارودۆخەدا وانەی پێدەڵێنەوە وە سوپاسی بەڕێوەبەر و ستافی بەشی فێركردنی نائاسایی كرد كە پشتیوانی لە كاكە ئەلەند دەكەن لە راهێنان و ئامادەكردنی بۆ خوێندن.


