بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ نوێنەرانی خوێندکارانی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی ناڕەزایی کۆبۆوە

لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە لە ڕۆژی سێشەممە ٨ی٧ی٢٠٢٥ ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی٧ی٢٠٢٥ ژمارەیەک لە خوێندکارانی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی ناڕەزاییان دەربڕی و لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی گردبوونەوە لە دەرئەنجامی نمرەکانیان ناڕازی بوون بەتایبەت لە وانەی فیزیا خوێندکارانی پیشەیی زیاتر پەڵپیان هەبوو.

مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا حسین سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لەگەڵ نوێنەرانی ئەو خوێندکارانە کۆبۆوەو گوێبیستی داواکاریەکانیان بوو بەڵێنی پێدان کە گشت داواکاریەکانیان بگەیەنێتە وەزارەتی پەروەردەو هاوکاریان دەبێت تا دوائەنجامی گرفتەکان بەفەرمی دەگەرێتەوە .