ئەمرۆ یەکشەممە ٢٠٢٥/٧/١٣ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا حسین سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لەگەڵ نوێنەرانی خوێندکارانی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی كۆبونەوە.
مەبەست لە كۆبونەوەكە بۆ گەیاندنی پەیام و داواكاریەكانی خوێندكارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بوو بە وەزارەتی پەروەردە لە ڕێگەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیەوە.
مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پاش گوێگرتن لە پەیام و داواكاریەكانیان بەڵێنی پێدان کە گشت داواکاریەکانیان بگەیەنێتە وەزارەتی پەروەردەو لە نزیكەوە بەدواداچونی بۆ بكات و هاوكاریان بێت.


