هاوکاریەکانی بەڕێوەبەری گشتی بۆ گەڕاندنەوەی منداڵان بۆ خوێندن بەردەوامە

دوای ئەوەی ئێوارەی هەینی خانەوادەی کاکە (نالی سەمیر )کە منداڵێکی پەروەردەی تایبەتە چاویان بە بەڕێز وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دکتۆر ئالان حمە سعید دەکەوێت لە شوێنێکی گشتی و باسی کەیسەکەیان بۆ بەڕێز وەزیری پەروەردە دەکەن، بەڕێزیان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەکەن بۆ بەدواداچوونی کەیسەکەیان و ئەمڕۆ شەممە ١٩ی٧ی ٢٠٢٥ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەیاوەری مامۆستا هەنسک عوسمان سەرپەرشتیاری ڕاسپاردە/ ڕاهێنەری پەروەردەی تایبەت و مامۆستا شاخەوان فاتح سەرپەرشتیاری ڕاسپاردە/ ڕاهێنەری پەروەردەی تایبەت و ڕاز عبدالکریـم بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سەردانی ماڵی خانەوادەی کاکە نالیان کرد کە منداڵێکی پەروەردەی تایبەتەو تەمەنی ٧ ساڵەو نەچۆتە قوتابخانە لەبەر حاڵەتەکەی، بەڕێوەبەری گشتی بەڵێنی پێدان هەموو هاوکارییەکی بکات بۆ گەڕاندنەوەی بۆ خوێندن وە دابینکردنی گشت پێداویستییەکانی خوێندن و دابینکردنی کرێی هاتووچۆیان بۆ قوتابخانە بۆ کاکە نالی و خوشکەکەی تا قۆناغی ١٢ ، وە بەشی پەروەدەی تایبەتی ڕاسپارد کە هاوکاری بن و مامۆستاو چاودێری پەروەردەی تایبەتی بۆ دابین بکەن.