بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری رێكخراوی یونسێف ئۆفیسی هەولێر كۆبۆوە

ئەمرۆ چوار شەممە ٢٣ی ٧ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی ئاری ئەنوەر بەرێوەبەری بەشی پلاندانانی پەروەردەیی لە بەرێوەبەرایەتی گشتیمان لەگەڵ خاتوو پێتا بارنس بەڕێوەبەری رێكخراوی یونسێف ئۆفیسی هەولێر و بەرێز عمر وەهاب بەڕێوەبەری كەرتی پەروەردە لە رێكخراوی یونسێف كۆبۆوە.

لە كۆبوونەوەكەدا باس لە كاروچالاكییەکانی رێكخراوی یونسێف لە پارێزگای سلێمانی و ئەو پێداویستیانەی كە پێویستن بۆ پرۆسەی خوێندن و كردنەوەی خول بۆ بەهێزكردنی مامۆستایان و كاركردن لەسەر پەروەردەی تایبەت گفتووگۆی لەسەر كرا كە بە هەردوولا بتوانن باشتر خزمەت بكەن بە پرۆسەی پەروەردە.

بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاسی رێكخراوی ناوبراوی كرد كە هەمیشە هاوكار و پاڵپشتی كەرتی پەروەردە دەكەن،هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.