رۆژی شەممە بەرواری ٢٦ی ٧ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەیاوەری ژمارەیەک لەبەڕێوەبەری بەشەکانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سەردانی مامۆستا عمر محمد امین یاریدهدهری بهرێوهبهری گشتی پێشووی پەروەردەی سلێمانی کرد.
ئامانج لەسەردانەکە دەربڕینی وەفاداری و ڕێزگرتن بوو لە ئەرک وماندووبوونی بەڕێزیان لەماوەی ڕابردوو، هەروەها زیاتر لە شەش مانگ بەرێوەبەری گشتی بوو بە وەكالەت، لەو ماوەیەدا چەندین كار و چالاكی و خزمەتی پرۆسەی پەروەردەی كردووە، مامۆستا نەژاد عەبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی هەوڵ و ماندووبوونەکانی مامۆستا عمر محمدی بەرز نرخاند لەخزمەتکردنی بە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن و دواتر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی مەدالیای ئاڵتوونی بەخشیە بەڕێزیان و هیوای تەمەن درێژی و سەرکەوتنی بۆ خواست.










