ئەمرۆ یەكشەممە ٢٠٢٥/٧/٢٧ مامۆستا نەژاد عبداللە بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە لێپرسراوی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان كرد.
مەبەست لە سەردانەكەیان بەبۆنەی یادی ٤٩ ساڵەی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان بوو ڕێزلێنانیان بەخشیە مامۆستا نەژاد عبداللە بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، كە بەرێزیان بۆ ماوەی ( ٦ ساڵ) ئەندامی كۆمەڵەكە بوون و كادرێكی چالاك و بە توانا بوون و هەمیشە هاوكاربووە لە بەرەوپێشبردنی پرۆسەی پەروەردە و فێركردن.