بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ بەشێك لە بەرێوەبەری باخچە و قوتابخانە و خوێندنگەی پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا کۆبۆوە

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی ٧ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا ڕێبوار ستار سەرپەرشتیاری یەکەم لە پەروەردەی ڕۆژئاوا و مامۆستا ئاراز عبداللە سەرپەرشتیاری یەکەم لە پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕاز عبدالکریم بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان ، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرێوەبەری باخچە و قوتابخانە و خوێندنگەی پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا سنووری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا کۆبۆوە.

مەبەست لە كۆبونەوەكە بۆ پێدانی ڕێنماییەکانی وەزارەت و چۆنیەتی وەرگرتن و گواستنەوەی قوتابی و خوێندکار بوو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی.