ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٥/٨/٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە شاندی ڕێکخراوی کەڕوڵاڵانی کوردستان (نابیستان) كرد، مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردولا و زیاتر خزمه‌تكردن و هاوكاریكردنی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بوو له نێو پرۆسه‌ی په‌روه‌رده.
بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا گرنگی پێدان به كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبەت له پێشینه‌ی كاره‌كانمانه و به به‌رده‌وامی له ناوه‌نده‌كانی خوێندن و كاری ڕۆژانەماندا به‌ده‌م كێشه و گرفته‌كانیان چوین و به كه‌مترین كات بۆمان چاره‌سه‌ر كردوون، چونكه چینێکی گرنگی کۆمەڵگەی ئێمەن، بۆیە پێویستە بە هەموومانەوە پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکەین، بێ هیچ دوو دڵییەک ئەوەی لە توانای سنوری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پەروەردەی سلێمانی بێت جێبەجێی دەکەین.

