ئەمرۆ سێ شەممە ٢٠٢٥/٨/٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به ئاماده‌بونی نوێنه‌رانی بەڕێز شێخ فاخر شێخ طیب، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان یەکەیەکی نیشتەجێبون پێشكه‌شی خێزانێک ده‌كه‌ن، کە منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەتیان هەیە.
له سه‌ره‌تای كۆنگره‌كه‌دا بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه خۆشحاڵن لێره‌دا كۆبوینه‌ته‌وه بۆ جێ به‌جێكردنی ئه‌ركێكی پیرۆز، كه ئه‌ویش راده‌ستكردنی كلیلی یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبونه به خانەوادەی به‌رێز ( كاك سەمیر و تارا خان) کە منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەتیان هەیە، دیاره به سوپاسه‌وه كه له لایه‌ن بەڕێز شێخ فاخر شێخ طیب، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوانه‌وه ئه‌م یه‌كه‌یه دابینكراوه بۆ ئه‌م خانه‌وادە به‌رێزه.
ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه مرۆڤه گه‌وره‌كان به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان زانیوه كه خزمه‌تی خاك و وڵات و میلله‌تی خۆیان بكه‌ن، هه‌روه‌ها لێره‌وه سوپاسی تایبه‌تم بۆ نوسینگه‌ی به‌رێز (كاك قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان) هه‌یه كه هه‌میشه پشتیوانمان بوون و دڵسۆزی خۆیان بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده دووپات كردۆته‌وه.
پاشان سوپاسی دکتۆر ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌كه‌ین كه بۆ كه‌یسی به‌رێز ( كاك سەمیر و تارا خان) و وه بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌یسانه‌ی دیكه‌ی كه هاوشێوه‌ی ئه‌م كه‌یسه‌ن ئێمه‌یان كردووه به نوێنه‌ری خۆیان و ڕایانسپاردوین كه بڕۆین به هانای ئه‌و خانه‌واده به‌رێزانه‌وه كه منداڵی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تیان هه‌یه.
شایه‌نی باسه لێره‌دا ڕۆڵی بەڕێز شێخ فاخر شێخ طیب به‌رزبنرخێنم كه له ماوه‌ی ڕابردوودا له چه‌ند كه‌یسێك هاوكار و پشتیوانمان بووه هه‌ر له وه‌رگه‌ڕانی پاسێكی قوتابیان و خوێندكاران له ناوچه‌ی شارباژێر كه ئه‌ركی ته‌ندروستی سه‌رجه‌م قوتابیان و خوێندكاران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و كاره‌ساته‌ی گرته ئه‌ستۆی خۆی و وه هه‌تا ئێستاش له‌ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكیدان وه له ماوه‌كانی ڕابردودا مامۆستایه‌ك و خوێندكارێكمان له په‌روه‌رده‌ی سه‌یدسادق له ناوچه‌ی پینجوێن (مین)یان پێدا ته‌قییه‌وه ئێستاش هه‌ر له ژێر چاودێری پزیشكیدان ئه‌ركی چاودێری كردنه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌نوه‌ر شێخه له لایه‌ن برای به‌رێزم بەڕێز شێخ فاخر شێخ طیب له ئه‌ستۆ گیراوه، هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ڕابردودا خوێندكارێكمان به‌داخه‌وه كه ناوی ( یارا فه‌رمان ) له ئاماده‌یی ڕه‌نگین توشی نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن بووه وه ماوه‌یه‌كی زۆر مایه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌نوه‌ر شێخه ئه‌ركی هه‌موو نه‌شته‌رگه‌ریه‌كان و پێداویستیه‌كانی له ئه‌ستۆ گرت و به‌ڵام به داخه‌وه (یارا خان ) جێی هێشتین و گه‌ڕایه‌وه بۆلای یه‌زدانی مه‌زن.
جگه له‌م كاره خێرخوازیانه گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان له ماوه‌كانی ڕابردودا ده‌ستیان هه‌بووه له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن كه ڕویان لێناون به سوپاسه‌وه وه له شاری سلێمانی (٦ شه‌ش) قوتابخانه خوێندنگه‌یان بۆ دروست كردوین كه جێی ده‌ستخۆشیه و سوپاسیان ده‌كه‌ین وه‌كو په‌روه‌رده كه هه‌میشه پشتیوانمان بوون.
دوای ئه‌وه‌ی به نوێنه‌رایه‌تی به‌رێز دکتۆر ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سه‌ردانی خانه‌واده‌ی به‌رێز ( كاك سەمیر و تارا خان)مان كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه منداڵه‌كه‌ی بگه‌ڕێنینه‌وه به‌رخوێندن به‌ڵام له سۆنگه‌ی خه‌مخۆری و به‌رپرسیارێتیمان سه‌یری حاڵی خراپی دارایی ئه‌و خانه‌واده‌یه‌مان كرد كه باری دارایی ته‌نگی پێهه‌ڵچنیون به‌داخه‌وه به پێویستمان زانی جگه له ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیكردن و په‌روه‌رده كردنی منداڵه‌كه‌ی و دابینكردنی خوێندن بۆ منداڵه‌كه‌ی خۆم به تایبه‌تی داوام له برای به‌رێزم كاك شێخ فاخر شێخ طیب كرد كه یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبونیان له پرۆژه‌كانی خۆیدا بۆ دابین بكات به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی كرد و به‌رێزیان پێی خۆش نه‌بوو به‌م شێوازه‌ش كلیله‌كه‌یان ڕاده‌ست بكرێت به‌ڵام ئه‌مه داواكاری من بوو كه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌م یه‌كه‌یه پێشكه‌شیان بكرێت، به‌ڕای ئێمه ئه‌مه په‌روه‌رده ته‌ندروسته‌كه‌یه، هه‌روه‌ها وه‌به‌رهێنێكی تریش سوپاسی ده‌كه‌ین (دیارییه‌ك)ی بۆ داناون بۆ كڕینی پێداویستیه‌كانیان.
له‌كۆتایدا ده‌مه‌وێت سوپاسی هه‌موو راِگه‌یاندكاره‌كان بكه‌م وه به تایبه‌ت سوپاسی ( پەرژین حەسەن) بكه‌م په‌یامنێری (BMC) كه په‌یام و ده‌نگی ئه‌م ماڵه‌ی گه‌یانده هه‌موو لایه‌ك وه چه‌ندین مامۆستا‌و سه‌رپه‌رشتیار و به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌ندی خوێندن و خزم و كه‌سوكار و هاوڕێ و دانیشتوانی شاری سلێمانی په‌یوه‌ندیان به منه‌وه كرد كه هاوكاری ئه‌م خانه‌وادا به‌رێزه بن.







