كۆبوونەوەیەكی تایبەت بۆ كێشەو گرفتەكانی منداڵانی بێ سەرپەرشت لە دادگای سلێمانی بەرێوەچوو

رۆژی پێنج شەممە ٧ی ٨ی ٢٠٢٥ بەسەرپەرشتی بەرێز حاكم عمر أحمد محمد سەرۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی و بە بەشداری مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و سەرۆكی دادگای لێكۆلینەوە بەرێوەبەران و نوێنەرانی بەرێوەبەرایەتی چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی و رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان و ژمارەیەك لایەنی پەیوەندیدار كۆبوونەوە سەبارەت بە كێشەوگرفتەكانی منداڵانی بێ سەرپەرشت.

لە كۆبوونەوەكەدا تیشك خرایە سەر هەماهەنگی نێوان لایەنەكانی پەیوەندیدار و ئەو رێكخراوانەی كار دەكەن لەسەر منداڵانی بێ سەرپەرشت.

هەروەها پێشنیاركرا كە ماڵێك بۆ منداڵانی بێ سەرپەرشت بكرێتەوە وە لە كەناڵەكانی راگەیاندنەوە بەرنامەی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە رێكبخرێت.

دواتر ئامادەبوان راوبۆچونی خۆیان پێشنیاركرد بۆ چارەسەركردنی سەرجەم گرفتەكانی دێنە بەردەم منداڵانی بێ سەرپەرشت.