رۆژی شەممە ٩ی٨ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی وەک هەمیشە کە دڵسۆزو هاوخەمی مامۆستایانە لەخۆشی وئازارەکانیاندا و بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی پەروەردەیی بەشداریکرد لە چلەی ماتەمینی مامۆستای کۆچکردوو مامۆستا عطا قادر گوڵەباخ بەڕێوەبەری پێشووی قوتابخانەی گۆیژەی بنەڕەتی ، کە لەلایەن ستافی کارگێڕی و بەڕێوەبەرو مامۆستایانی قوتابخانەی ناوبراوەوە ڕێکخرابوو وەک ڕێزو وەفایەک بۆ ئەو خزمەت و تەمەنەی کە بەخشی بە بواری پەروەردەو فێرکردن و پێگەیاندنی چەندین نەوەی قوتابخانەی گۆیژە.لای خۆشیەوە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی وێڕای هاوخەمی ئاماژەی بەوەدا ماندووبوون ودڵسۆزی مامۆستا عطاونموونەکانی تر بەرز دەنرخێنین وکۆچی ناوبراویان هەردڵسۆزێکی پەروەردە خەسارەتێکی گەورەیە بۆکەرتی پەروەردەوفێرکردن.


