رۆژی شەممە ٩ی٨ی٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی دکتۆر هەڤاڵ ئەبو بەکر پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا نورالدین عثمان بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەو مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و چەندین سەرپەرشتیارو کەسایەتی پەروەردەیی ، مەراسیمی ڕێزلێنان لە خوێندکارە سەرکەوتووەکانی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی کۆمەڵگەی پەروەردەیی گەشە بەڕێوەچوو، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە وتەیەکیدا پیرۆزبایی لە خوێندکارانی سەرکەوتوو کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە قۆناغەکانی تری خوێندنیانداو بتوانن لە داهاتوودا خزمەت بە گەل و نیشتمان بکەن.
وە هیوای سەرکەوتنی بۆ خوێندکارانمان خواست لە خولی دووەم کە بڕیارە لە ڕۆژی ٢٣ ی ٨ ی ٢٠٢٥ تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە دەست پێبکات.



