پەرتوكێكی گرنگی كارگێڕی هاتە بەرهەم

پەرتوكی كارگێڕی قوتابخانە و خوێندنگەکان لە ئامادەكردن و نوسینی بەڕێز مامۆستا ڕێبوار ستار محمد سەرپەرشتیاری یەکەم لە پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی هاتە بەرهەم.

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٢ی ٨ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە بەڕێز مامۆستا ڕێبوار ستار محمد سەرپەرشتیاری یەکەم لە پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی كرد.

مامۆستا ڕێبوار پەرتوكی كارگێڕی قوتابخانە و خوێندنگەکانی پێشكەش بە بەڕێوەبەری گشتی كرد ،ئەم پەرتوكە گرنگی و بایەخی زۆر باشی دەبێت لە خولەكان و یەكخستنی كارە كارگێرییەكان، لە سەرجەم ناوەندە پەروەردەییەكان بەبێ بەرامبەر پێشكەشی سەرجەم سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەرانی باخچەو قوتابخانە و خوێندنگەکان دەكرێت،لە سەر ئەركی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی چاپكراوە.

بەڕێوەبەری گشتی بۆ مامۆستا ڕێبوار جێگای سوپاس و پێزانین ماندووبوونتان لەبیرناکەین، سەركەوتووبن.