ئەمرۆ یەكشەممە ٢٠٢٥/٨/١٧ مامۆستا نەژاد عبداللە بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبونی ڕاز عبدالکریـم بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان پێشوازی لە بەڕێز سارا ڕەشید سەرۆکی منداڵپارێزی کوردستان و شاندی یاوەری كرد.
لە كۆبونەوەكەدا سەرەتا باس لە هەماهەنگی نێوان هەردولا كرا بۆ زیاتر خزمەتكردن و گرنگی دانی منداڵان بەمەبەستی بەرەوپێشبردن و فەراھەمكردنی باشترین خزمەتگوزاری لەبواری پەروەردە و پاراستنی منداڵان بە كردنەوەی خول و مەشق و ڕاهێنان بۆ منداڵان بێ بەرامبەر بە تایبەت بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت و دابینكردنی ژووری سەرچاوە بۆیان.
لەكۆتایدا بەرێوەبەری گشتی ئاماژەی بەوەدا ئەركی سەر شانی هەمووانە، كە گرنگی بە پرۆسەی پەروەردە و فێركردنی منداڵان بدەین بە تایبەتی بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت، هەروەها سوپاس و ستایشی رۆڵی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانی كرد له بەرامبەر خزمهتكردنیان به منداڵانی كوردستان.






