ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی ٨ی ٢٠٢٥ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر سێیەم کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستانی لەژێر ناونیشانی ( فێربوونی دیجیتاڵی کارلێکارانەو زیرەکی دەستکرد لە پەروەردە) ئەنجامدا. بە سەرپەرشتی د. ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە بەشداری مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردەو بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە پەروەردەی شارەکان و ئیدارە سەربەخۆکان و بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان و ژمارەیەک لە پەروەردەکاران لە ناوخۆو دەرەوە لەسەر ئاستی عێراقی و هەرێمایەتی و ئاستی جیهانی لە هەولێری پایتەختی کوردستان بەڕێوەچوو.
لەم کۆربەندەدا پێشنیارو ڕاسپاردەکان بۆ وەزارەتی پەروەردە لە بواری تەکنەلۆجیاو بەگەر خستنی لەناو کایەی پەروەردە چۆن دەبێت و سودی لێوەربگیرێت.
زیرەکی دەستکرد وە ڕۆڵ و گرنگی ئەم بابەتە لە بواری پەروەردە وە کاریگەری لێکەوتەکانی لەسەر مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران و پرۆسەی پەروەردە چی دەبێت و وەزارەتی پەروەردە چۆن خۆی لەگەڵ ئەم گۆڕنکاریانە بگونجێنێت.
هەروەها باس لەوە کرا کە چۆن بتوانن پەروەردەیەک بنیاد بنێن کە گونجاو بێت لەگەڵ پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆجیای سەردەم بۆ نەوەیەک نەوەی ئەلفایەو لە ساڵی ٢٠٢٥ کۆتایی دێت، دواتر نەوەیەکی تر دێت کە نەوەی بێتایە کە چۆن بتوانن پەروەردە بگونجێنن کە سیستمی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان گونجاو بێت لەگەڵ تەکنەلۆجیا



