ئاگادارییەک لە لیژنەی فۆڕمی زەوی فەرمانبەرانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیەوە

١- ئەمڕۆ پێنج شەمە بەرواری ٢٨ /٨ /٢٠٢٥ نوێنەری لیژنەکەمان ئامادەبوو لە قورعەی ئەلەکترونی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران و مامۆستایان لە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی .
٢- لە خوارەوە لیستی ناوەکان بەخشتەیەکی ڕێک و پێک دەیخەینە خزمەتتان  کە دەستکردو هەوڵ  و ماندوبونی لیژنەکەمانە بۆ ئاسان دۆزینەوەی ناوەکانتان ، ئەڵبەتە سەرۆکایەتی شارەوانی لە لینکێکدا بە تێکەڵی  ناوی فەرمانبەرانی دەرچوی قورعە ئەلەکترۆنیەکەی سەرجەم فەرمانگەکانیان بۆناردبوین ، گەڕان لەو لیستەدا بۆ ئێوەی بەڕێز تاقەت پڕوکێن بوو بۆیە بەمجۆرە بۆمان ڕێکخستن ، ئێوە شایانی هەموو خزمەتێکن .
٣-  وەجبەی دووەمی قورعەکە کە ئەمڕۆ بوو بۆ سەرجەم دامو دەزگاکان بریتی بوو لە( ١٧٨٢٧  ) کەس  ، لەو ژمارەیە ( ٦٧١٠ ) بۆ فەرمانگەکانی وەزارەتی پەروەردە بووە کە کارتی زانیارییەکانیان سەنتەری شاری سلێمانی بووە ، سەبارەت بە وەجبەی یەکەم ئێمە وەک لیژنەکە هیچ ئاگادارکردنەوەیەکمان بۆ نەهاتوە لە ڕابردودا بۆ ئامادەبوون لە پرۆسەی دابەشکردنی وەجبەی یەکەم بۆیە زانیاریمان لەسەری نیە  .
٤ – بەپێی وتەی شارەوانی وەجبەی دیکەش بەڕێوەیە  ، لێرەوە پیرۆزبایی لیژنەکەمان لەسەرجەم ئەوانە دەکەین کە ناویان لە قورعەکە دەرچووە و ئومێد دەکەین هەموو ئەوانی تریش ناویان دەربچێت ..

لینکی لیستی ناوەکانhttps://drive.google.com/file/d/1N7Mf9-fw2QMCJgQYDk6zh5XRK-ArPbBJ/view?usp=drivesdk