ئەمرۆ دووشەممە ٢٠٢٥/٨/١٨ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێز ناهیدە عبدااللە بەڕێوەبەری بەشی یاسا لە دیوان، پێشوازی لە بەڕێز د.نەرمین معروف غفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد.
وێڕایی پیرۆزبایی كردنی بەرێوەبەری گشتی بە مەبەستی دەست بەكاربونی، گفتوگۆی چەند بابەتێك كرا، كە پەیوەست بوون بە كەرتی پەروەردە و فێكردن لە سنوری پارێزگای سلێمانی.
