ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٥/٨/٢٥ وەک هەمیشە کەخەمخۆودڵسۆزی پڕۆسەی پەروەردەیە مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سەردانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوا ی کرد ولەلایەن مامۆستا بەناز ڕەمەزان بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا و مامۆستا ڕێبوار ستار سەرپەرشتیاری یەکەم لە پەروەردەی ڕۆژئاوا ولێپرسراوانی هۆبەکان بەگەرمی پێشوازیکران، لەدیدارەکەدا باس لە کێشەکانی پەروەردە و میکانیزمی چارەسەرکردنی گرفتەکان کرا.لای خۆیەوە مامۆستانەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە هەموومان دەست لەناودەست کاربکەین لەپێناوپێشخستنی پرۆسەی پەروەردەوفێرکردن وخزمەتکردنی خوێندکاران ومامۆستایان ودڵسۆزانی پەروەردە.



