ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ ی ٨ ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕێزلێنانی بەخشییە خاتوو شنۆ شێخ لەتیف شێخ مەحمود لە پای خەمخۆریان و خزمەتکردنیان بە پرۆسەی پەروەردەو ئەنجامدانی چاپکردنی کتێبی قوتابخانەی شێخ مەحمود لە ئاوێنەی مێژوودا لە ساڵانی ١٩٦٢ـ٢٠٢٥ لەسەر ئەرکی بەڕێزیان.
ئەم کتێبە لە لایەن بەڕێزان ئاوات ئەبوبەکر و ڕێبوار قادر ئامادەکراوە.
بەڕێوەبەری گشتی بۆ خاتوو شنۆ ئێوە جێگەی ڕێزو سوپاسن بەهیوای سەرکەوتن بۆتان.
