ئەمڕۆ چوار شەممە بەرواری ٢٠٢٥/٨/٢٧ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەدرێژەی پشتیوانی وخەمخۆری بۆخوێندکاران سەردانی ماڵی هونەرمەند خاتوو پەروین ی کرد کە ناسراوە بە پەروینی بەرنامەی زەنگ،کە بەڕێزیان چوار منداڵی هەیە لە خوێندنگەو باری دارایی باش نییە، بەڕێوەبەری گشتی بەڵێنی هەموو هاوکارییەکی بە خوێندکارەکانی دا وپێی ووتن بەردەوام بن لە خوێندن و دانەبڕێن ئێمە هەموومان چاومان لەدواڕۆژی ئێوەیەو نیشتمان پێویستی پێتانە.

