ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی ٨ی ٢٠٢٥ به هه‌ماهه‌نگی نێوان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و رێكخراوی مناڵپارێزی كوردستان وۆركشۆپێك لەژێر ناونیشانی (به‌هێزكردنی سیستمی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت له خوێندنگه حكومییه‌كان) به‌رێوه‌چوو، بە سەرپەرشتی خاتوو سارا ڕەشید سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و به ئامادەبوونی مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بە به‌شداری به‌رێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆری و سه‌رپه‌رشتیكردنی په‌روه‌رده‌یی پارێزگاری سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ر و لێپرسراو و سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت و دكتۆر و چه‌ند خێزانێك كه منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تیان هه‌یه.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی له وتاره‌كه‌یدا باسی له گرنگی كردنه‌وه‌ی ئه‌م وۆركشۆپانه كرد، كه بۆ زیاتر لێكتێگه‌یشتنی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان تایبه‌ت به خزمه‌تكردنی منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له ناوه‌نده‌كانی خوێندن و دابینكردنی ژووری سه‌رچاوه‌كان بۆیان، هه‌روه‌ها به‌هۆی كه‌می سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت له كه‌رتی په‌روه‌رده‌دا نه‌توانراوه وه‌كو پێویست گرنگی زیاتریان پێ بدرێت، به هاوكاری هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موانه ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا بۆیان بره‌خسێنین.
سه‌باره‌ت به ۆركشۆپه‌كه به‌رێز دانیار عوسمان كارمه‌ندی رێكخراوی مناڵپارێزی كوردستان و لێپرسراوی سه‌نته‌ری ڕاهێنان و په‌روه‌رده بۆ منداڵانی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئەم وۆركشۆپه‌ی ئه‌مرۆ به ناوی ( به‌هێزكردنی سیستمی پە‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت له خوێندنگه حكومیه‌كان) ئامانج لێی ئه‌وه‌یه كه چۆن بتوانین سیستمی خوێندن بۆ منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به تایبه‌ت له ژووری سه‌رچاوه‌كانه به‌هێزتری بكه‌ین و باس له كێشه و گرفته‌كانیان بكه‌ین و چی پێویست بوو زیادی بكه‌ین بۆ ژووری سه‌رچاوه‌كه ، له‌م روانگه‌یه‌وه زۆربه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌مان بانگهێشت كردووه كه په‌یوه‌ندیدارن وه‌ك لیژنه‌كانی ده‌ستنیشان كردن و به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و رێكخراوه‌كان و دكتۆره‌كان و مامۆستاكان و دایك و باوكه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی دواتر بتوانین چه‌ند گروپێك دروست بكه‌ین بۆ ئاڵوگۆرٍ زانیاریه‌كان و به‌ربه‌ست و چاره‌سه‌ره‌كان دیاری بكه‌ین و چه‌ند پرسیارێك ئاراسته‌یان بكه‌ین و له سۆنگه‌ی وه‌ڵامه‌كانیاندا ئێمه بتوانین به ڕاسپارده‌یه‌ك ده‌ربچین و كاری له‌سه‌ر بكه‌ین له‌پێناو به‌هێزكردنی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت له خویندنگه حكومیه‌كان..




