ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی٩ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە بەرێزان هێمن بەهجەت بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر و شاندی یاوەری كرد.
وێڕای پیرۆزبایی كردنی بەرێوەبەری گشتی بە مەبەستی دەست بەكاربونی گفتوگۆی چەند بابەتێك كرا كە پەیوەست بوون بە كەرتی پەروەردە و فێكردن، وە هەروەها باس لە هەماهەنگی نێوان هەردولا كرا بۆ زیاتر خزمەتكردن و گرنگی دانی منداڵانی ناوچەكە بەمەبەستی بەرەوپێشبردن و فەراھەمكردنی باشترین خزمەتگوزاری لەبواری پەروەردە.


