ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی٩ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ خاتوو ڕۆژە محمد بەڕێوەبەری پرۆژەكان و بەرێز یوسف ساڵح بەڕێوەبەری كارگێری لە رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO كۆبۆوە.
لە كۆبوونەوەكەدا تیشك خرایە سەر پەروەردەی تایبەت باس لە كردنەوەی خولی راهێنان بۆ مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت كرا كە لە داهاتوودا رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO كاری لە سەر دەكەن بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، وە هەروەها كردنەوەی خولی راهێنان بۆ بەرزكردنەوەی توانای رێنمایكارانی پەروەردەیی گفتوگۆی لە سەر كرا.
بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاسی رێكخراوی ناوبراوی كرد كە بەردەوام پاڵپشتی لە پرۆسەی پەروەردە دەكەن، هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن


